لیستی وڵاتانی زۆرترین زەرەرمەندی كۆرۆنا ئاشكراكرا

ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە جیهاندا بۆ زیاتر لە 384 ملیۆن بەرزبووەتەوە، گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گەیشتووەتە نزیكەی 5.7 ملیۆن حاڵەت.

زانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كۆی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهادا گەیشتووەتە 384.410.210 كەس، كۆی گیانلەدەستدانیش 5.699.273 كەسە.

ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕیزبەندی یەكەمی وڵاتاندایە لەڕووی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە بە 894.174 حاڵەت و، كۆی تووشبووانیشی 75.665.937 كەسە.

دوای ئەو بەڕازیل دێت لە پلەی دووەمدا بە 629.301 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 25.820.745 تووشبوون.

لە ڕیزبەندی سێیەمدا هندستان دێت بە 497.975 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 41.630.885 تووشبوون.

هەریەك لە (ڕوسیا، مەكسیك، پیرۆ، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیندۆنیسیا و كۆلۆمبیا) لە ڕیزبەندی چوارەم تا دەیەمن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەمانگی ڕەمەزاندا دەوامی دامودەزگا و نەخۆشخانەکان کەمدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، دەوامی سەرجەم دامودەزگاکان و نەخۆشخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە ماوەی یەک کاتژمێر کەمکردەوە.…
Total
0
Share