توركیا بواری ئاسمانی بەڕووی وڵاتێكی دیكەدا داخست

توركیا بڕیاریدا بواری ئاسمانیی وڵاتەكەی بەڕووی گەشتە ئەسمانییەكانی ئەرمینیا دابخات.

مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا ئەمڕۆ داخستنی بواری ئاسمانیی وڵاتەكەی بەڕووی گەشتەكانی ئەرمینیا بەرەو وڵاتی سێیەم راگەیاند.

هەنگاوەكە پاش دانانی مۆنۆمێنتێكە لە یەریڤان-ی پایتەختی ئەرمینا لە ساڵیادی تێوەگلاوان بە پلانگێڕیی كوشتنی بەرپرسە توركە عوسمانییەكان كە ئەرمینیا بەرپرسیارێتیی كوشتنی بەكۆمەڵی ئەرمەنەكانیان لە سەردەمی جەنگی جیهانیی یەكەم دەخاتەئەستۆ.

یەریڤان كوشتنەكان بە كوشتنی بەكۆمەڵ ناودەبات و، ئەنقەرە رەتیدەكاتەوە.

چاوشئۆغلۆ ئەوەشی وت، وڵاتەكەی رێوشوێنی دیكە دەگرێتەبەر ئەگەر مۆنۆمێنتەكە لانەبرێت.

بابەتی پێشتر

لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتی سبەینێ خوێندنەوەی دووەم و كۆتایی بۆ پڕۆژەیاسای زیادكردنی پارێزگای هەڵەبجە دەكرێت

بابەتی دواتر

فێستیڤاڵی ساڵانەی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share