عێراقییەک لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبول گیانیلەدەستدا

هاوڵاتییەکی عێراقیی تەمەن 53 ساڵ لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبول گیانیلەدەستدا و هیچ هاوسەفەرێکیشی لەگەڵدا نەبووە.

ئاری جەلال، بەڕێوەبەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “نوێنەرایەتیی دەزگای لوتکە لە تورکیا لەلایەن دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەی ئیستەنبول ئاگادارکراوەتەوە کە هاوڵاتییەکی عێراقی گیانیلەدەستداوە کەسیشی لەگەڵ نییە”

نوێنەری دەزگای لوتکە ڕایگەیاندووە، هاوڵاتییەکە ناوی (ڕاکان قەدۆ ئەحمەد)ە و لەدایکبووی ساڵی 1969 یە، پێدەچێت لە نەتەوەی عەرەب بێت وهەڵگری ڕەگەزنامەی ئوسترالییە.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، تەرمی هاوڵاتییە عێراقییەکە لە نەخۆشخانەی ئەڕنەوتکۆیە، داواشدەکرێت هەر کەسێک کەسوکاری ئەم هاوڵاتییە دەناسێت ئاگاداریانبكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە وڵاتانی عەرەبی یەکەم و لە جیهاندا 25ەمین وڵاتە لە بوونی ڕێڕەوی ئاوی ناوخۆیی  بۆ بەکارهێنان

دامەزراوەی GFPی جیهانیی لە ڕیزبەندییەکیدا کە لەمساڵد بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، عێراق لەسەر ئاستی جیهان 25ەمین وڵات و لەوڵاتانی عەرەبی…
Total
0
Share