ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و عێراق كەمیكردووە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و عێراق لە ساڵی 2020 دا كەمیكردووە بۆ 30 ملیار دۆلار و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش هۆكارەكەی بۆ بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە.

خو چۆن، ڕاوێژكاری بازرگانی لە باڵیۆزخانەی چین، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بارزگانیی نێوان عێراق و چین لەساڵی 2020 دا 30 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاربووە، بەراورد بە ساڵی 2019ش كەمیكردووە، كە 53 ملیار و300 ملیۆن دۆلار بووە، هۆكارەكەشی بۆ دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگەڕێتەوە.

ئەو ڕاوێژكارە بازرگانییەی باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا ئاماژەی بەوەشكرد، چین لە ساڵی ڕابردوو 60 ملیۆن و 120 هەزار تۆن، كە دەكاتە 422 ملیۆن و 940 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردەكردووە، لەو بڕەش ڕێژەی %11ی نەوتی عێراق بووە.

خوچۆن باسیلەوەشكرد،  لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا كۆمپانیا چینیەكان كاریان لە كێڵگە نەوتیەكانی عێراق كردووە و لەو ماوەیەشدا بەبڕی زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلار پرۆژەی خێرخوازییان ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌وانه‌ى تاوه‌ره‌كانى كاره‌با ده‌ته‌قێننه‌وه‌ داعشن و سیانیان ده‌ستگیركران

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق، ده‌ستگیركردنى سێ داعشیان ڕاگه‌یاند كه‌ به‌رپرسن له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى تاوه‌ر و هێڵه‌كانى كاره‌با. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ى…
Total
0
Share