ئەمریکا بڕی 20 ملیۆن دۆلار بۆ ناوچەی سەوزی بەغداد تەرخاندەکات

ئەمریکا بڕی 20 ملیۆن دۆلاری بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراقی بۆ ئاسایشی ناوچەی سەوز تەرخانکردووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند، وەک پاڵپشتییەک بۆ حکومەتی عێراق لە دابینکردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز ئەمریکا بڕی 20 ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد بۆ حکومەتی عێراق تەرخانکرد.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، ئەم پاڵپشتییە تیمی ئەندازیارانی شارستانی بۆ لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیری ناوچە و خاڵەکانی هاتنە ناوەوەی ناوچەی سەوز دەگرێتەوە، هەروەها بۆ دامەزراندنی دەروازەی دیکەی نوێیە لەو ناوچەیە.

هەروەها ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ جۆن تایکەرت، بەرپرسی کاروباری بەرگریی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا، ڕاپۆرتی کۆتایی تیمی ڕوپێوی و لێکۆڵینەوە داوەتە بە حامید مەهدی زوهەیری، فەرماندەی فیرقەی تایبەتیی بەرپرسی ئاسایشی ناوچەی سەوز.

ڕاگەیەنراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئەمە بە هەماهەنگی و دەستکەوتێکی گەورە لە نێوان هەردوولا باسدەکات و بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوز.

بابەتی پێشتر

نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکانی هەرێم: چوار بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

بابەتی دواتر

مباپێ: نامەوێت بۆندێک واژووبکەم و دوای ساڵێک بڕۆم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share