دوو ڕۆژی داهاتوو تەنها مووچەی دوو وەزارەت دەدرێت

لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی تەنها دوو وەزارەت لەلایەن حكومەتی هەرێمی ‏كوردستانەوە دابەشدەكرێت.‏

بەپێی ئەو ئاگاداركردنەوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ‏سبەینێ چوارشەممە مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2021ی وەزارەتی کشتوکاڵ‌ ‏و سەرچاوەکانی ئاو دابەشدەكرێت.‏

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی هەمان مانگی وەزارەتی ڕۆشنبیری‌ و لاوان ‏دابەشدەکرێت.‏

دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیپێكردووە و ‏بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ ئەوەی 18 ڕۆژ بەسەر ئەم مانگەدا تێدەپەڕێت، ‏هێشتا ژمارەیەكی زۆر لە وەزارەت و فەرمانگەكان مووچەی مانگی ڕابردوویان ‏وەرنەگرتووە.‏

بابەتی پێشتر

دهۆک.. بەهۆی کەشوهەواوە 17 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و حەوت کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتارانی عێراق دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share