لە سنووری مێرگەپان ئاگرکەوتەوە

لە گوندی سەرگەڵووی سنورى مێرگەپان  ئاگرکەوتەوە، و نزیکەى 15 دۆنم پوش و پاوان سووتا، چەند درەختێکیش زیانیان پێگەیشت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سنووری مێرگەپان لە گوندی سەرگەڵوو  ئاگرێک کەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەهاوکاریی پۆلیسی ئاگرکوژێنەوەی سورداش و هاوڵاتییانی گوندەکە، توانییان ئاگرەکە لەماوەی کاتژمێرو نیوێکدا کۆنتڕۆڵبکەن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئاگرەکە بووە هۆی سووتانی نزیکەی15  دۆنم پووش و پاوان وهەڵپڕوکاندنی چەندین داری سروشتی لەجۆری بەڕوو، قەزوان بنەوشەو هەرمێ.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێكی لێبوردنی نێودەوڵەتی باس لە دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسانی بادینان و ‏هەولێر دەكات

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێكی لەبارەی دەستگیركردنی خۆپیشاندەران و ‏ڕۆژنامەنووسان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە، بەشێكی ڕاپۆرتەكە ‏تایبەتە…
Total
0
Share