وەزیرێكی پێشوو پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی نوێ لە عێراق ڕادەگەیەنێت

ئاڵای عێراق

وەزیرێكی پێشووی عێراق پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی نوێ لە عێراق تایبەت بە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو ڕادەگەیەنێت.

پەنگین ڕێكانی، وەزیری پێشووی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە تویتێكدا ئاماژەی بە هاوپەیمانییەكی نوێ كردووە بە بەشداریی (سەدر، بارزانی، حەلبوسی و عامری) وەك ئاماژەیەك بۆ هاوپەیمانیی نێوان ڕەوتی سەدر، پارتی دیموكراتی كوردستان، هەردوو هاوپەیمانیی تەقەدوم و عەزم، هاوپەیمانیی فەتح.

ئەوەش لەكاتێكدایە هەر ئەمڕۆ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە تویتێكدا پابەندبوونی بە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دووپاتكردەوە و وتی، “نە ڕۆژهەڵاتی نە ڕۆژئاوایی.. حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی”. ئەمەش لەلایەن شارەزایانی سیاسییەوە بە نیشانەی هەنگاونان بەرەو پێكهێنانی ئەو حكومەتە لەڕێی هاوپەیمانییە نوێیەكە لێكدەدرێتەوە.

دەنگۆی پێكهێنانی هاوپەیمانییە نوێیەكە لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵییان لە نەجەف ئەنجامدا و ئەمەش وەك هەوڵێكی سەدر بۆ لێكهەڵوەشاندنەوەی چێوەی هەماهەنگی و بەشداریپێكردنی هەندێك لە لایەنەكانی ناوی لەنێو حكومەتی داهاتوودا لێكدرایەوە.

بابەتی پێشتر

فوئاد حسێن: چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەرانین لە لیتوانیاوە

بابەتی دواتر

ئامارەكانی میترۆ لەبارەی پێشێلكارییەكان زۆر لە ئامارەكانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ‏زیاترن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share