شارەزایانی ژینگە: لەناوچوونی سامانی ماسی بەردەوام دەبێت بەهۆی بەردەوامی هۆکارەکانیەوە

پسپۆڕانی بواری ژینگە لە عێراق هۆشداری دەدەن لە بەردەوامبوونی کارەساتەکانی لەناوچوونی سامانی ماسی و کەمبوونەوەی کە لە ساڵی 2018 و 2019دا بەڕوونی دەرکەوتن، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی هۆکارەکانی لەناوچوونیان.

ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی لەزاری شارەزایانی بواری ژینگەوە بڵاویکردەوە، “ئەگەری لەناوچوونی ماسییەکان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق تائێستاش بەردەوامە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوامی لە کەموکوڕییە ئیدارییەکان نەبوونی کەسانی شارەزا لە پەروەردەکردنی ماسییەکاندا، پشتنەبەستن بە پێوەرە تەندروستییەکان لەپەروەردەکردنی ماسییەکاندا کە هۆکارە بۆ پیسبوونی ئەو ژینگەیەی تێیدان و کەمبوونەوەی ئۆکسجینی پێویست.

هەروەها باسی لەوەکردووە، کە بەخێوکردنی ماسی لە حەوزەکاندا بەبەرفراوانی و بەشێوەیەکی نازانستی و ڕێگەی دیراسە نەکراو لە ساڵانی ڕابردوودا، هەروەها هەڵنەبژاردنی ئەو شوێنانەی کە گونجاون بۆ پەروەردەکردنی ماسیی حەوز هۆکارێکی دیکەی دووبارەبوونەوە و بەردەوامبوونی ئەو کارەساتانەیە کەبەسەر سامانی ماسیدا دێت.

بەپێی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان FAO، عێراق ساڵانە داهاتی ماسیی دەگاتە 29 هەزار تۆن کە بەسەرچاوەیەکی خۆراکیی گرنگ دادەنرێت لەناو بەشێکی  زۆری هاوڵاتییانی عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share