بانكی ناوەندی دەربارەی بڕیاری ئاڵوگۆڕی دۆلار روونكردنەوە دەدات

بانكی ناوەندی داخستنی دەروازەكانی ئاڵوگۆڕی دراو رەتدەكاتەوە و جەخت لەسەر بڕیارێكی پێشووی دەكاتەوە.

بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، تائێستا هیچ بڕیار و رێنماییەك تایبەت بە داخستنی دەروازەكانی ئاڵوگۆڕی دراو، یان گۆڕینی بۆ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ دەرنەچووە.

دەشڵێت، راگەیەندراوەكەی ئەمدواییەی بانكەكەیان جەختدەكاتەوە لەسەر فراوانكردنی دەروازەكانی رادەستكردنی نەختینە، لەڕێی سەرجەم هۆكارە بەردەستەكان وەك ئامێرەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی (ATM) و ئامێری پارەدانی نەختینە (POS)، بەهەمان شێوەش كۆمپانیا رێگەپێدراوەكانی ئاڵوگۆڕی دراو.

بانكی ناوەندی داواشدەكات هەواڵ لە سەرچاوە رەسمییەكانیان وەربگیرێت و، دەنگۆی داخستنی دەروازەكانی ئاڵوگۆڕكردن رەتدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی: غاز بۆ وەرزی زستان لە کۆگاکاندا هەڵدەگرین

نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی ڕایگه‌یاند، غاز بۆ وەرزی زستان لە کۆگاکاندا هەڵدەگرین. وه‌رزێر عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی…
Total
0
Share