ئۆدیگارد به‌ (28) خوله‌ک ئیسکۆی تێپه‌ڕاندووه‌ و ده‌رگا به‌ ڕوویدا کراوه‌یه‌

ئه‌ستێره‌ی لاوی نه‌رویجی، مارتن ئۆدیگارد ئاستی کێبڕکێی ناوه‌ندکارانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی به‌رزکردووه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانده‌کرێت له‌ داهاتوودا ببێته‌ خاڵی وه‌رچه‌رخانی شکسته‌کانی زێدان بۆ سه‌رکه‌وتن.

ئۆدیگارد دوای پێکان له‌ ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ڤالێنسیا گه‌ڕایه‌وه‌ و ته‌نها 28 خوله‌ک به‌شداریکرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یانه‌که‌ی به‌ ئه‌نجامێکی فراوان شکستیهێنا، به‌ڵام یاریزانه‌که‌ توانی له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا باشترین ئاست پێشکه‌شبکات.

کاسیمێرۆ تووشی کۆرۆنا بووه‌ و ڤاڵڤێردی پێکراوه‌، ئیسکۆ ئالارکۆنی ئیسپانی ئاستی دابه‌زیوه‌ و له‌ کۆی 80 خوله‌ک به‌رانبه‌ر ڤالێنسیا ته‌نها دوو هێرشی پچڕاندووه‌، ئۆدیگارد له‌ 28 خوله‌کدا دوو تۆپی پچڕاندووه‌ و گۆڵێکی ڕه‌خساندووه‌.

ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی دووپاتیده‌کاته‌وه‌، ده‌رگا به‌ڕووی گه‌وهه‌ره‌ نه‌رویجیه‌که‌دا کراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی 33 ڕۆژی داهاتوودا پێگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌ پێکهاته‌کانی زینه‌دین زێدان مسۆگه‌ر ده‌کات، له‌و ماوه‌یه‌دا 10 یاری ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتیه‌کان.

له‌ ئێستاشدا ته‌نها سێ یاریزان کێبڕکێی ئۆدیگارد ده‌که‌ن بۆ پێگه‌ی ناوه‌ندی هێرشبه‌ری، ئه‌وانیش تۆنی کرۆس ولوکا مۆدریچ و ئیسکۆن، به‌ڵام ئیسکۆ ئاستی به‌ره‌وخوار هاتووه‌ و ته‌نها دووانه‌ ئه‌زمونداره‌که‌ی دیکه‌ ده‌مێننه‌وه‌،‌ ئه‌وانیش به‌هۆی پێکانی ڤاڵڤێردی و کاسیمێرۆ ده‌کرێت هاوشانی ئۆدیگارد سه‌ره‌کی یاریبکه‌ن و نه‌بنه‌ مه‌ترسییه‌ک بۆ داهاتووی نه‌رویجییه‌که‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ به‌رشلۆنه‌ گونجاون؟ دی بۆیر له‌باره‌ی دیپای و گریزمانه‌وه‌ بۆچوونی ئاشکراده‌کات

ڕۆناڵد دی بۆیر، ئه‌ستێره‌ی دێرینی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا، له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا ئاماژه‌ به‌ گرنگی کڕینی مێمفس دیپای هاونیشتیمانی ده‌کات له‌لایه‌ن…
Total
0
Share