پابلۆ ئیاگۆ.. گەوهەری داهاتووی ڕیاڵ مەدرید و ڕۆکێتی یاریگا ئیسپانییەکان

پابلۆ ئیاگۆ، ئەستیرەی هەڵکشاوی لاوانی یانەی ڕیاڵ مەدرید

یانەی ڕیاڵ مەدرید خاوەنی لاوێکی بەهرەدارە بەناوی پابلۆ ئیاگۆ، لەسەرەتاکانی ژیانی وەرزشییەوە سەلماندویەتی یەکێکە لە باشترینەکانی ئیسپانیا.

ئیاگۆ تەمەنی 14 ساڵە، لە پێکهاتەی خوار تەمەنی 16 ساڵی یانەی شاهانە یاریدەکات و سەرەڕای تەمەنە کەمەکەی، بەڵام خاوەنی خەسڵەتی هونەری ناوازەیە و سەرنجی شارەزایانی ڕاکێشاوە، لە پێش هەمووانەوە ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلای ڕاهێنەری لاوانی خوار 16 ساڵ.

لە کۆتا یارییەکانی پێکهاتەی خوار 16 ساڵی خولی ئیسپانیا، توانیویەتی بە تۆمارکردنی گۆڵێک و ڕەخساندنی سیانی دیکە، یاریدەی پێکهاتەکەی بدات بۆ سەرکەوتن بەسەر یانەی کوسلادا.

ئیاگۆ لەدایکبووی ساڵی 2007 و لە کۆتا ڕوبەڕووبوونەوەی لاوانی ڕیاڵ لە کۆی پێنج گۆڵ بەشداری لە چوار گۆڵدا کردووە، لەم وەرزەدا کۆی 10 یاریکردووە و 18 گۆڵی تۆمارکردووە، هەروەها حەوت گۆڵی دیکەی ڕەخساندووە، واتا لەهەر یارییەکدا بەشداری لە نێوەندی ڕێژەی 2.5 گۆڵدا کردووە.

بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان، هیچ یاریزانێک لە تەمەنی 14 ساڵیدا و لە پێکهاتەکانی خوار 16 ساڵانەوە نەیتوانیوە هەمان ڕیکۆرد و داتاکانی ئیاگۆ تۆماربکات، بە هونەری یاریکردن و توانستی پێیەکانی سەرنجی ڕاهێنەرانی ئەکادیمیای ڕیاڵ مەدریدی ڕاکێشاوە.

گەوهەرەکەی مەدرید لە ساڵی 2014/2015 لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لە لاوانی ئەستریلا مەدریدەوە پەیوەندی بە تیپەکانی ئەکادیمیای ڕیاڵەوە کردووە، لە ئێستادا یەکێکە لە ئەستێرەکانی پێکهاتەی ئاربیلوا.

بابەتی پێشتر

دهۆک.. بارەگایەکی سەربازیی تورکیا لە شێلادزێ لەلایەن پەکەکەوە بۆردومانکرا

بابەتی دواتر

گفتوگۆی لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – فیلادلفیا لە پیلیکانزی برده‌وه و جوێل ئیمبید 42 خاڵی تۆمارکرد

له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا، یانه‌ی فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز ڕووبه‌ڕووی نیوئۆرلیانز پیلیکانز بووه‌وه‌، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی فیلادلفیا…
Total
0
Share