مباپێ سێ مەرجی خستووەتە بەردەم قەتەرییەکان

کیلیان مباپێ هیچ هەنگاوێک بە ئاراستەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نانێت، بڕیاریداوە لە هاوینی 2024 دانوستاندن لەگەڵ هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مەدرید بکات.

بەپێی زانیارییەکانی پۆرتاڵی “ئۆکەی دیاریۆ”، کیلیان مباپێ بە ئاشکرا هەڕەشەی لە ئیدارەی پاریس سان جێرمان کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە، تاوەکو 2024 مەرجەکانی جێبەجێبکەن گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە، بەپێچەوانەشەوە ڕوودەکاتە یانەی ڕیاڵ مەدرید.

مەرجەکانی مباپێ بریتی بوون لە، فرۆشتنی نێیمار، کڕینی هاری کەینی هێرشبەری ئینگلتەرا، هەروەها دەستنیشانکردنی زینەدین زێدان لە جێگەی کریستۆف گالیتیێ وەک ڕاهێنەری یانە.

لە هاوینی 2024 “ئاسکەکەی فەرەنسا” گرێبەستی لەگەڵ پاریس کۆتاییدێت، دەتوانێت نوێیبکاتەوە، یاخود بێبەرامبەر ڕووبکاتە یانەی شاهانەی مەدرید.

بابەتی پێشتر

تۆمارێکی کوڕانی مێسی، مەدریدی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە

بابەتی دواتر

کۆلێرا و ئاوڵەی مەیموون<br>کارەساتە تەندروستییەکانی 2022 کەمتر نەبوون لە سیاسی و ئابورییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share