سوپای پاسداران ڤیدیۆی ئەنیمەیشنی “کوشتنی ترەمپ”ی بڵاوکردەوە

لە گرتە ڤیدیۆیەکی ئەنیمەیشندا، سوپای پاسداران شێوازی کوشتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، “تۆڵە هەردەکرێتەوە”.

گرتە ڤیدیۆییەکە باس لە هەڵکوتانەسەر شوێنی مانەوەی دۆناڵد ترەمپ دەکات لە فلۆریدا و بەپێی ڤیدیۆکە، کاتێک دۆناڵد ترەمپ سەرقاڵی یاریکردنی گۆڵفە، ڕۆبۆتێکی ئێرانی شوێنی ترەمپ دیاریدەکات و دواتر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشدەکرێتەسەری.

ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن وێبسایتی فەرمی، عەلی خامنەی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە و بە ناونیشانی “تۆڵە هەردەکرێتەوە” نیشانی خەڵکی دراوە.

لە دووەمین ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسدا، سوپای پاسداران و عەلی خامنەیی هەڕەشەیان لە دۆناڵد ترەمپ و مایک پۆمپیۆ و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکی کرد، دواتر مایک پۆمپیۆ هەڕەشەکانی بەجدی وەرگرت و ڕایگەیاند، “ئەمریکا دەبێت گیانیان بپارێزێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای 10 ساڵ سەرۆكی میسر و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كۆدەبنەوە

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، بەمنزیكانە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان لەگەڵ سەرۆكی میسر كۆدەبێتەوە. بەپێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەكان، كۆبوونەوەی نەفتالی بینێت…
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: هێرشەکانمان بۆسەر ئێـ.ـران ڕاگرتووە

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، هێرشەکانمان بۆسەر ئێـ.ـران ڕاگرتووە بەڵام ئەوە بە مانای کۆتاییهاتنی شـ.ـەڕ نایەت. بنیامین، ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل…
Total
0
Share