لە رێگای سێ درۆنەوە هێرشكرایە سەر بنكەیەكی سەربازی

فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بە سێ درۆن هێرشكرایە سەر بنكەیەكی سەربازیی سوپای ئەمریكا لە سوریا.

فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە رێگای سێ درۆنەوە هێرشكراوەتە سەر بنكەیەكی سەربازیی سوپای ئەمریكا لە سوریا كە دوو لە درۆنەكان خراونەتە خوارەوە و یەكێكی دیكەش لە درۆنەكان بەر بنكە سەربازییەكە كەوتووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەهۆی هێرشەكەوە دوو ئەندامی سوپای ئازادیی سوریا برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشكێكى به‌ناوبانگى ئه‌فغانی دوای ڕفاندنى به‌كوژراوى دۆزرایه‌وه‌

پزیشكێكى به‌ناوبانگ لە ئه‌فغانستان دواى ڕفاندى ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر خانه‌واده‌كه‌ى زیاتر له‌ 100 هه‌زار دۆلاریان وه‌كو سه‌رانه‌…
Total
0
Share