لە سلێمانی تووشبووی ئۆمیكرۆن تۆمارنەكراوە

10 تووشبووی گومانلێكراو هەن و پشكنینەكانیان لە بەغدادە

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاشكرایكرد، هیچ حاڵەتێكی تووشبوی ئۆمیكرۆن لە سلێمانی تۆمارنەكراوە، بەڵام تووشبووی گومانلێكراو هەن.

د سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی دڵنیایی دا لەوەی تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئۆمیکرۆن لە سلێمانی تۆمارنەکراوە، بەڵام نەیشاردەوە، تەنها 10 حاڵەتی گومانلێکراوی ئۆمیکرۆن ڕەوانەی تاقیگەی ناوەندی لە بەغداد کراوە، ھەفتەی داھاتوو ئەنجامی پشکنینەکان دەگەڕێنەوە.

دڵنیاییدان لەوەی تووشبووی ئۆمیكرۆن لە سلێمانی تۆمارنەكراوە لەكاتێكدایە، دوێنێ وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان دەستپێكردنی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا و گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڕاگەیاند.‏

سامان بەرزنجی لە ڕاگەیەندراوێكدا وتبووی، “سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە ‏بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەستیپێکردووە”. بۆیە وەزیری تەندروستی ‏بەپێویستی زانیبوو “ڕێكارەكانی خۆپارێزیی كەسی زیاتر بكرێت”.‏

لە هەرێمی كوردستان، پێشتر تەنها لە دهۆك حاڵەتی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن تۆماركراوە، كە پێنج كەسی خانەوادەیەك بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دۆناڵد ترەمپ: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوون و بەهێزکردنی هاوبەشییمان دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی جارێکی دیکە سەرکەوتنەوەی بە…
Total
0
Share