هاتوچۆی سلێمانی91 ئۆتۆمبێلی دەستبەسەرداگیراو دەفرۆشێت

هاتوچۆی سلێمانی 91 ئۆتۆمبێلی دەستبەسەرداگیراو دەفرۆشێت و دەبێت كڕیار لەماوەی 14 ڕۆژدا سەرجەم ئۆتۆمبێلەكان بە سكراب بباتە دەرەوەی گەراجی هاتوچۆ.

لە ڕاگەیەندراوێكدا هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “بە پشتبەستن بە ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە ( 1 ) ی ساڵی ( 2016 )بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی هەڵدەستێت بە فرۆشتنی 91 ئۆتۆمبێلی دەستبەسەرداگیراو لە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیمان”.

باسی لەوەش كردووە، هەر كەسێك ئارەزووی كڕینی ئەوئۆتۆمبێلانەی هەیە، دەتوانێت بەشدار بێت لە پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرادا، بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە:

1كەسی بەشداربوو دەبێت چەكی پەسەندكراو ئامادە بكات لە ڕۆژی زیادكرنی ئاشكراكە.

2 كڕیار گشت خەرجییەكانی بڵاوكردنەوەی زیادكردنی ئاشكراكە دەگرێتە ئەستۆ .

3دەبێت كڕیار لە ماوەی ( 14 ) ڕۆژدا سەرجەم ئۆتۆمبێلەكان بە سكراب ( بە سێ‌ پارچە ) بباتە دەرەوەی گەراجەكە و پاش تێپەربوونی ئەو ماوەیە ڕۆژانە بڕی یەك ملیۆن دینار سزای دواكەوتنی لێ‌ وەردەگیرێت.

4 پرۆسەی زیادكردنی ئاشكراكە لە ڕێكەوتی 1 / 9 / 2022 لە كاتژمێر ( 10 ) ی سەر لەبەیانی لە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ناوچەی پیشە سازیی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.

5 پرۆسەی سكرابكردنی ئۆتۆمبێلەكان دەبێت لە لایەن كڕیارەوە ئەنجام بدرێت ولە ڕێكەوتی 4 / 9 / 2022 دەستپێدەكات تاوەكو 18 / 9 / 2022 كۆتایی پێبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بواری نەوتی لە هەولێر لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونكردنەوە لەبارەی پێشنیازەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بواری نەوت…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 170 هەزار دۆلاری بە فێڵ لە هاوڵاتییان بردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕی‌ زیاتر له‌ 170 هه‌زار دۆلاری…
Total
0
Share