ژمارەی دەنگەکانی هاوسەرەکەی کیم کارداشیان ئاشکرا کرا

لە کاتێکدا کە جۆبایدن و دۆناڵد ترەمپ هەردوو کاندیدی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان سەرکەوتنی خۆیان لە هەڵبژاردنەکاندا ڕادەگەیەنن کانیە ویست، ڕاپەری ناسراوی ئەمریکی و هاوسەری مۆدێلی بەناوبانگی ئەمریکی کیم کارداشیان، شکستی لە هەڵبژاردنەکەدا قبوڵ کرد.

کانیە ویست، لەکاتی خۆ کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە خۆی کاندید کردووە و وەک کاندیدێکی سەربەخۆ دەیەوێت بەرەو کۆشکی سپی بچێت، بەڵام لە هەڵبژاردنەکاندا تەنها 60 هەزار دەنگی بەدەستهێنا.

ویست لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە ڕێژەی دەنگەکانی دۆناڵد ترەمپ و جۆبایدنی لە تەنیشتەوە بوو و ڕایگەیاند، شکستی لە هەڵبژاردنەکەدا قبوڵکردووە و ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، واتە ساڵی 2024جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە.

تا ئێستا لە دەنگی جیاکراوەی ویلایەتەکان جۆبایدنی کاندیدی دیموکراتەکان ڕێژەی دەنگەکانی لە پێشە و 264 کورسی نوێنەرانی بەدەستهێناوە و دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکانیش 214کورسی نوێنەرانی بە دەستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپێک پڵەس رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ساڵی 2025 درێژدەکاتەوە

ئۆپێک پڵەس درێژکردنەوەی رێککەوتنی ئێستای کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی تا کۆتایی ساڵی 2025 راگەیاند. ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس…
Total
0
Share