ماكرۆن و بایدن لەسەر ئەتۆمی ئێران و پرسی لوبنان هەماهەنگی نیشاندەدەن

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا

سەرۆكی نوێی ئەمریكا پەیوەندییەكی لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەكەی ئەنجامدا و هەردوولا جەخت لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و پرسی لوبنان هەماهەنگی نیشاندەدەن.

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 24ی كانونی دووەم پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا ئەنجامدا و پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوانیان تاوتوێكرد، وەك ئەوەی لە بەیاننامەیەكی كۆشكی سپی-دا هاتووە.

ماكرۆن هەماهەنگی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان لە دۆسیەی ئەتۆمی ئیران و دۆخی لوبنان نیشانداوە.

سەرۆكی فەڕەنسا باسیشی لە پابەندی بایدن بە هاندانی پەیوەندییە ئەتڵەسییەكان كردووە، لەڕێی ناتۆ و هاوبەشی ئەمریكا لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا، وەك ئەوەی میدیاكان بڵاویانكردوەتەوە.

هەردوو سەرۆك ڕێككەوتون لەسەر گرنگی پشتیوانیكردنی وڵاتە لاوازەكان لە ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای كۆڤید-19 و، پێویستی بوژاندنەوەی ئابوریی جیهان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بوش: ناتۆ بەكشانەوەی خەڵكی ئەفغانستانی بۆ تاڵیبان جێهێشت تا بیانكوژێت

سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، ڕایدەگەیەنێت، كشانه‌وه‌ی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو خه‌ڵكی ئه‌فغانیستانیان جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان بیانكوژن.…
Total
0
Share