ئەمڕۆ بۆ زێڕ و نەوت رۆژێکی چارەنووسسازە

ئەمڕۆ ئەندامانی لیژنەی باڵای بانکی ناوەندیی ئەمریکا کۆدەبنەوە و رێژەی سوود دیاریدەکەن ، پێشبینیدەکرێت رێژەکە 25 خاڵ داببەزێندرێت.

پێگەی بلوومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە، دووەم رۆژی کۆبوونەوەی ئەندامانی لیژنەی باڵای بانکی ناوەندیی ئەمریکایەوە و تێیدا بڕیار لەبارەی رێژەی سوود دەدرێت، پێشبینیدەکرێت لەپێناو راگرتنی رێژەی هەڵئاوسان، بۆ دووەمجار لە ماوەی شەش هەفتەی رابردوودا رێژەی سوود دادەبەزێنرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “نرخی شتومەک بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، بەڵام بۆ بانکی ناوەندیی ئەمریکا راگرتنی رێژەی بێکاریی گرنگترە”.

باسی لەوەشکرد، “دیاریکردنی رێژەی سوود بۆ زێڕ، نەوت و دۆلار گرنگییەکی زۆری هەیە و پاش دیاریکردنی رێژەکە گۆڕانکاریی بەرچاو لە بازاڕدا روودەدات”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: هێرشی فراوانمان کردەسەر ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی لە ئێران

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێرشی فراوانیان بۆسەر چەندین ئامانج لە ئـ.ـێران ئەنجامداوە، لەنێویاندا، بنکەی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی.…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمڕۆ وردبینیی تەواو بۆ لیستی مووچەی مانگی شوبات بکرێت. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری…
Total
0
Share