(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید به‌ 120 خوله‌ک کلاسیکۆی سوپه‌ری له‌ بارسا برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌نێوان یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای شا فه‌هدی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سعودییه‌ کلاسیکۆی سوپه‌ری به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ی ڕکابه‌ری مێژوویی ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ له‌ 90 خوله‌کی یاساییدا به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون، دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی مێره‌نگی له‌ خوله‌که‌کانی 25، 72 له‌لایه‌ن ڤینیسیۆز جونیۆر و که‌ریم بنزیمه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی به‌رشلۆنه‌ش له‌ خوله‌که‌کانی 41، 84 له‌لایه‌ن لوک دی یۆنگ و ئانسو فاتی-یه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌ناچارییه‌وه‌ په‌نا بۆ کاتی زیادکراو برا، له‌ کاته‌ زیادکراوه‌کاندا یانه‌ی شاهانه‌ له‌ خوله‌کی 98 گۆڵی سێیه‌م و پێشه‌نگی تۆمارکرد و ئه‌نجامه‌که‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی یه‌کلاییکرده‌وه‌، گۆڵه‌که‌ش به‌پێیه‌کانی فیدریکۆ ڤاڵڤێردی ئورۆگوایی تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتنی بۆ یاریی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا مسۆگه‌رکرد، له‌ یاریی کۆتاییشدا ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاریی نێوان ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید و ئه‌تله‌تیک بلباو ده‌بێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا ماوەی ئەركی سوپای وڵاتەكەی لە عێراق درێژكردەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی، تۆتنهامی تێپه‌ڕاند و گه‌یشته‌ فاینه‌ڵی جامی کاراباو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share