بۆچی ڕیاڵ مەدرید 100 ملیۆن بە چوامینی دەدات؟

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”، گرێبەستکردن لەگەڵ چوامینی بە 100 ملیۆن یورۆ کۆتایی بە کەموکورتی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەهێنێت، هەروەها گرێنتی زیاتر بە پلانەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی دەدات.

پێگەی کاسیمێرۆی بەڕازیلی چەند تایبەتمەندییەکی هەیە، کە هیچ یاریزانێکی دیکە نەیتوانیوە خۆی لەگەڵیدا بگونجێنێت.

سەرەڕای ئەوەی ڤالڤێردی و کاماڤینگا و کروس و تەنانەت مۆدریچ بەو پێگەیەدا تێپەڕیون، بەڵام هیچ یەکێک لەو یاریزانانە نەیانتوانیوە بە هەمان گوڕوتینەوە سەرکەوتووبن، لەگەڵ چوامینی، ئەنچیلۆتی بوارێکی تەکتیکی فراوانتری بۆ دروست دەبێت.

هەروەها چوامینی یاریزانێکی ئامادەیە و کاریگەریی لە پێگەی ناوەندی بەرگرییدا دروست دەکات و پێویستی بە بەرەوپێشچوون نییە، لە هەمان کاتدا کاسیمێرۆ ئامادە دەکرێت بۆ کارکردن لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا بە باشترین ئاستی جەستەییەوە.

چوامینی دەبێتە دووەم گرێبەستی یانەی ڕیاڵ مەدرید 2022، دوای ئاشکراکردنی گرێبەستی ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری بەرگریکاری ئەڵمانی لە یانەی چێڵسی بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ ڕیکۆردی مێرکاتۆ بۆ نونێز دەشکێنێت

بابەتی دواتر

"داوای لێبوردن ناکەم".. مێرکڵ لەسەر پەیوەندیی خۆی و پوتین دێتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەورە لە ستایشی گەورەدا

– ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی زۆر نایابە، ئەوەى پێی گەیشتوە بەهۆی ئەو بەردەوامییەوە بووە کە لە ڕاهێنانەکاندا پیشانی داوین –…
Total
0
Share