تەندروستیی جیهانی: زیاتر لە 50%ی هاوڵاتییانی ئەوروپا تووشی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی پێشبینی دەکات زیاتر لە 50%ی دانیشتووانی ئەوروپا تووشی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ببن.

هانس کلۆگە بەڕێوەبەری ناوچەی ئەوروپای ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەو ڕێژەیەی لەماوەی دوو مانگدا لە تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە ڕێژەیەکی بەرزە و بڵاوبوونەوەی زنجیرەکە بەو ئاستە تائێستاش بەردەوامە.

بەپێی بەرپرسەکەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بەردەوامیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەم ئاستەی ئێستا لە شەش بۆ هەشت هەفتەی  داهاتوودا زیاتر 50%ی هاوڵاتییانی ئەوروپا تووشی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەبن.

هۆشداری لەوەدەدرێت کە سیستمی تەندروستیی ئەوروپا بەهۆی ئەو شەپۆلە قورسەوە ڕووبەڕووی فشارێکی بێپێشینە ببێتەوە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی خێرای زنجیرە نوێیەکە سارەزایانی پزیشکی پێیانوایە قاڕە پیرەکە دەگاتە لوتکەی تووشبوون بەهۆی ئەوەی ژمارەی تووشبوون بەشیوەیەکی زۆر خێرا بەرزدەبێتەوە.

لەکاتێکدا لە دوو ڕۆژی رابردوودا وڵاتی فەرەنسا زیاتر لە 300 هەزار تووشبووی بە ئۆمیکرۆن تۆمارکردووە، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەییە لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکی بەریتانی: دواكەوتنی وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسین بەرگریی جەستە بەهێزتر دەکات

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریدەخات، دواکەوتنی وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینی فایزەر یارمەتیی جەستە دەدات بەرگریی بەهێزتر دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا،…
زیاتر ببینە

مەترسیی دزەکردنی هەیە
تەندروستیی جیهانی داوا لە ئۆکرانیا دەکات میکرۆبە مەترسیدارەکان لە تاقیگەکاندا ‏لەناوببات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاریی زۆر بەهێزی ئۆکرانیا دەکات بە لەناوبردنی ئەو میکرۆبانەی زۆر مەترسیدارن و هۆکاری نەخۆشین لە…
Total
0
Share