لێكۆڵینەوەیەك: ڤیاگرا ئەم سوودە سەرسووڕهێنەرانەی هەیە

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ چەندین سوودی “سەرسووڕهێنەری” ڤیاگرا ئاشكرادەكات و دەڵێت، “دڵ دەپارێزێت”.

ژمارەیەك توێژەری زانكۆی مانچستەر لە بەریتانیا، لێكۆڵینەوەیەكی نوێیان لەبارەی كاریگەرییەكانی حەبی ڤیاگراوە كردووە و گەیشتوون بەو ئەنجامەی كە بەكارهێنانی ڤیاگرا چەندین سوودی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە لە ڕۆژنامەی “تایمز”دا بڵاوكراوەتەوە و ئاشكرایكردووە، ڤیاگرا ناڕێكیی ترپەی دڵ ناهێڵێت و لێدانی دڵ ڕێكدەخاتەوە، ئەو نەخۆشییەش مرۆڤ دووچاری جەڵتە و مەرگی لەناكاو دەكاتەوە.

لێكۆڵینەوەكە لەسەر چەند مەڕێك ئەنجامدراوە و زانیاری و داتا لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە دڵ لە بەریتانیا وەرگیراون، توێژەران كاریان لەسەر دڵی مەڕەكان كردووە و ڕێژەی كالیسیۆمی ماسوولكەی دڵی ئەو مەڕانەیان پێواوە.

توێژەرەكان دەڵێن، “ئەو كالیسیۆمە بزوێنەری سەرەكیی پرۆسەی پاڵنانی خوێنە و زیادبوونی ڕێژەكەی دەكرێت ببێتەهۆی ڕوودانی ناڕێكی لە كاركردنی دڵ و لێدانیدا”.

ئەو توێژەرانە شێوازی كاركردنی ڤیاگرا لەو بوارەدا دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی كە توانای ڕێكخستنی كاری ئەو خانەیەی هەیە كە دەبێتەهۆی زیادبوونی ڕێژەی كالیسیۆم.

سەرپەرشتیارانی لێكۆڵینەوەكە جەختدەكەنەوە كە ڤیاگرا نەك هەر ڕێگری دەكات لە زیادبوونی ڕێژەی كالیسۆم، بەڵكو بەشێوەیەكی گشتی دڵ دەپارێزێت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی ڕاپەڕین دوو کەسی بەتۆمەتی دزی دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

ناتۆ: دانپێدانان بە تاڵیبان-دا دەکەوێتەسەر ڕەفتارەکانی بزوتنەوەکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share