(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس ڕیمۆنتادای مێژوویی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد.

یانه‌ی ڕۆما له‌یاریگای ئۆڵیمپیکۆ میوانداریی یانه‌ی یوڤانتۆسی کرد، له‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ به‌هێزه‌دا یانه‌ی میوان توانی به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ سێ گۆڵ یارییه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌کانی جێلاڕۆسی له‌ خوله‌که‌کانی 11، 48، 53 له‌لایه‌ن تامی ئه‌براهام، هێنریک میخیتاریان، لۆرینزۆ پیلیگرینی-یه‌وه‌‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی بیانکۆنێری له‌ خوله‌که‌کانی 18، 70، 72، 77 له‌لایه‌ن پاولۆ دیبالا، مانوێل لۆکاتێلی، دیان کولوسێڤسکی، ماتیا دی چیلۆوه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، خانمه‌پیره‌که‌ ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 38 له‌ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڕۆما به‌ 32 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی حه‌وته‌مدا هاوشێوه‌ی هه‌فته‌کانی ڕابردوو به‌رده‌وامبوو.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ ڕه‌نگی سپی ساده‌ ده‌پۆشیت

بابەتی دواتر

نۆتینگهام فۆرێست 1-0 تۆتنهام

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید عاشقی بکوژەکەی بووە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرسامبوون بە ئاستی ساموێل چیکوێزی، ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی ڤیاڕیاڵ. لە دوایین کێبڕکێکانی خولی ئیسپانیا،…
Total
0
Share