ڤینیسیۆس دەیەوێت لە ڕیاڵ مەدرید بمێنێتەوە

ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی خوازیارە لە ڕیاڵ مەدرید درێژە بە یاریكردن بدات.

لە چاوپێكەوتنێكدا ڤینیسیۆسی بەرازیلی باسی لە چەند پرسێكی جیاواز كرد.

ڤینیسیۆس جەختی كردەوە لەوەی ئەو لە باشترین یانەی جیهان یاریی دەكات و دەیەوێت هەر لەوێش بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا كە لە ئێستادا لە نوێكردنەوەی بۆندەكەی نزیكە و چەند وردەكارییەكی بچوكی ماوە.

ڤینیسیۆس پێیوایە كاركردنی ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید و تیتی ڕاهێنەری بەرازیل وەك یەك وایە و هەردوكیان ڕاستەوخۆ قسەكانت پێدەڵێن.

لە ئێستادا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گفتوگۆكانی بۆ نوێكردنەوەی بۆندی ڤینیسیۆس بەردەوامە و ئیدارەی یانەكە دەیەوێت تا ساڵی 2027 لە ڕیزەكانیدا بیهێڵێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئیدارەی مانچستەر یونایتد پێنج یاریزان بۆ تین هاگ دەكڕێت

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما بۆ خوار 40 پلە دادەبەزن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share