بەهای نەوت بە ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

بەهای نەوت لە جیهاندا بە ڕێژەی 10% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێندرێتەوە كە ئومێدێك هەیە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەرهەمبێت.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەم لەگەڵ ئومێدی بەردەستبوونی ڤاكسینی كۆرۆنا، بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا 10% بەرزبووەتەوە، كە ئەوەش گەورەترین بەرزبوونەوەیەكە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا.

نەوتی خاوی برێنت لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە یەك بەرمیلی بەرامبەرە بە 42 دۆلار و 98 سەنت، بەوەش سێ دۆلار و 53 سەنت بەرزبووەتەوە.

هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێكساس 40 دۆلار و 88 سەنتە بۆ یەك بەرمیل، كە بە بەهای سێ دۆلار و 46 سەنت بەرزبووەتەوە.

هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ كۆمپانیای “فایزەر”ی ئەمریكی تایبەت بە دەرمان ئاشكرایكرد، ڤاكسینێكی دژە كۆرۆنایان بەرهەمهێناوە، كە “90% كاریگەر دەبێت”.

بابەتی پێشتر

ڤالێنسیا ڕیاڵ مه‌دریدی دووچاری دووه‌م دۆڕاندنی لالیگا کرد

بابەتی دواتر

مافی مرۆڤی عێراق داوا دەكات پەلە نەكرێت لە چۆڵكردنی كامپەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share