پرۆژەی رووناکی پەسەندکرا

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەی رووناکیی پەسەندکرد”.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی رووناکیی تایبەت بە پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری پەسەندکرد.
لەبارەی نرخی پرۆژەکەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە بڕەکەی بکات، پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، رەچاوی دۆخی دارایی هاوڵاتییان کراوە و لە سێ مانگی یەکەمدا بە چەند رێژەیەکی جیاواز داشکاندن بۆ هاوبەشانی پرۆژەکە دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان لە پرۆژەکەدا نرخی هەر کیلۆواتێکی کارەبا لە 72 دینارەوە دەستپێدەکات و دواتر لەگەڵ نەمانی داشکاندنەکە نرخەکەی زیاددەکات.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و ئەندەرپاسی فاروق نزیكدەبێتەوە لە قۆناغی دڵخۆشكەر

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و ئەندەرپاسی فاروق نزیكدەبێتەوە لە قۆناغی دڵخۆشكەر. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share