نرخی نەوت بەهۆی بڕیارەکەی پوتینەوە بۆ سەروو 97 دۆلار بەرزبووەوە

نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبووەوە، بەهۆی نیگەرانییەکان لە زیاتربوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، دوای بڕیاری مۆسکۆ بۆ چوونی هێزەکانی بۆ هەردوو ناوچەی لۆگانسک و دۆنیتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

ئەو هەنگاوەی ڕوسیا نیگەرانیی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە و بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان سزای پلان بۆ ڕاگەیاندنی سزای نوێ دژی ڕوسیا دادەنێن.

دوای دانپێدانانەکەی ڤلادیمێر پوتینیش بۆ ئەو دوو ناوچە جیابووەوەی ئۆکرانیا جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی چالاکی بازرگانی، سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنانی ئەمریکی لەو دوو ناوچەیە دا.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی جیهان بەبڕی 1.92 دۆلار و ڕێژەی 2.01 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 97.31 دۆلار.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 3.33 دۆلار و ڕێژەی 3.66% بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 94.4 دۆلار،

ئەوەی پرسیارێکی گەورەیە لای شیکەرەوەکانی بازاڕی نەوت ئەوەیە، چی دەبێت ئەگەر هەناردەی وزەی ڕوسیا بەڕاستی ڕابگیرێت لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕوسیاوە، هەروەها سەپاندنی سزا بەسەر دامەزراوە داراییەکانی ڕوسیادا لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا سزای بەسەر لۆگانسک و دۆنیتسكدا سەپاند

بابەتی دواتر

پوتین فەرمانی بە سوپای ڕوسیا كرد كۆمارە دانپێدانراوەكان بپارێزن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share