لەسەر هێرشەكانی ئەمدواییە پنتاگۆن ئێران تۆمەتباردەكات

هەنگاوی دەستپێشخەریان ناوە بۆ وەستاندنی هێرشەكان

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا دەڵێت، هێرشەكان لە سوریا و عێراق دژ بە بنكە و هێزەكانی ئەمریكا سەرچاوەكەی ئەو میلیشیایانەیە كە ئێران پشتیوانییان دەكات.

جۆن كێربی، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، فەرماندە ئەمریكییەكان دەسەڵاتی بەرگری لە سەربازانیان هەیە، هەنگاوی دەستپێشخەریان ناوە بۆ وەستاندنی هێرشەكان بەر لە دەستپێكردنیان.

وتیشی، “ئێمە هۆشداریمان لەبارەی هەڕەشەكانەوە لەسایەی دۆخە گۆڕاوەكاندا هەیە، فەرماندەكانیش ئەركەكانی خۆیان جێبەجێ دەكەن”.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، هێزەكانیانیان كە لە بنكەیەكی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕووبەڕووی هێرشی مووشەكی بووەتەوە.

هێزەكە، كە هیچ زیانێكی پێنەگەیشتووە، بە 6 مووشەك وەڵامی شوێنی هەڵدانی مووشەكەكانی داوەتەوە لە دەرەوەی ناوچەی مەیادین لە سوریا.

هەر ئەمڕۆ هێرشێكی مووشەكی كرایەسەر بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق.

دەربارەی لایەنی ئەنجامدەری ئەو هێرشانە وتەبێژەكەی پنتاگۆن ئاماژەی بەوەكرد كە توانای دیاریكردنی نییە، بەڵام وتی، “تائێستا پێمانوایە هێزەكانمان لە عێراق و سوریا لەبەردەم هەڕەشەی ئەو میلیشیایانەن كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی دەیان ئاژەڵ بەهۆیەوە مردارببوونەوە ئاشکراکرا

لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆکاری سەرەکیی پشت بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئاشکرادەکات کە بەهۆیەوە دەیان ئاژەڵ مردارببوونەوە. سائیر…
Total
0
Share