كارنامەی كۆبوونەوەكەی سبەینێی پەرلەمان بڵاوكرایەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی سبەینێ شەممەی بڵاوکردەوە و کاتی دەستپێکردنی دانیشتنەکەشی ڕاگەیاندووە.

بەپێی نووسراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەینێ شەممە پەرلەمان کۆدەبێتەوە بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

لەکارنامەکەدا هاتووە، دانیشتنەکەی سبەینێ لەکاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات.

بەشێک لە هاوپەیمانی و فراکسیۆنەکان بەشدارینەکردنیان لە دانیشتنەکەدا ڕاگەیاندووە، بۆیە زۆربەی ئەگەرەكان بەرەو تەواونەبوونی ڕێژەی بەشداریكردنی پەرلەمانتارانە لە دانیشتنەكە، ئەگەر زۆرە دانیشتنەكە نەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share