یونایتد بووە بە دوو بەشەوە و 11 یاریزان دەیانەوێت بڕۆن

یاریزانانی یانەی مانچستەر یونایتد لە ژووری جلگۆڕینەکان بوون بە دوو بەشەوە، چەندین یاریزان لە یانەکە و ڕاڵف ڕانیکی ڕاهێنەر بێزارن و دەیانەوێت ڕوو لە یانەی دیکە بکەن.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی لە زاری سەرچاوەیەکی ناوخۆیی یانەی مانچستەر یونایتدەوە ئاشکرایکردووە، دوای دۆڕاندن لە ئۆڵدترافۆرد بەرامبەر وڵڤەرهامپتن، لە ناوخۆی مانچستەر یونایتد کێشەکان تەقیونەتەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تووڕەبووە و پەیوەندی لەگەڵ هاری ماگوایەری کاپیتانۆ تێكچووە.

لەلایەکی دیکەوە، یاریزانان تووڕەن لە قورسیی مەشقەکانی ڕاڵف ڕانیک و تاکتیکە چڕ و زۆرەکانی، کە پێیانوایە هیچ سوودێکی نەبووە.

میرەر نووسیویەتی، ژووری جلگۆڕینەکان بوون بە دوو بەشەوە، بەشێک ئەو یاریزانانەن کە سەرەکی و ناودارن و کێشەی وەرزشی و کارگێڕییان نییە، بەشەکەی دیکەش ئەو یاریزانانەن لە پێشوودا لەلایەن سۆڵشایەرەوە پشتگوێخراون و ئێستاش لەژێر سەرپەرشتیی ڕانیک دۆخەکە هەروەک خۆیەتی.

سەرچاوەکە لە کۆی 11 یاریزانە بێزارەکە، ناوی چەند یاریزانێکی لەنموونەی، جیسی لینگارد، دۆنی ڤان دی بێک، ئیریک بایلی، دین هێندێرسۆن، ئاشکراکردووە، کە بەنیازن لە گواستنەوەکانی زستانەدا ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکەن، لەپێناو ئامادەكاریی بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر.

بابەتی پێشتر

چوار یاریزانی چێڵسی لە لوکاکو تووڕەن

بابەتی دواتر

یه‌كێتى و پارتى: هەڵبژاردنى په‌رلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share