کومان دوو بۆندی گەورەی بەرشلۆنەی ڕاگرتووە

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، ڕۆناڵد کومان ڕەتیکردووەتەوە دووان لە یاریزانە داواکراوەکانی ئیدارەی یانە لە پێکهاتەکانیدا جێبکاتەوە.

ڕۆژنامەی مارکا لەزاری “ڕاک 1″وە بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 ئیدارەی بەرشلۆنە سەرکەوتوبوون لە بەجێگەیاندنی چەند داواکارییەکانی ڕۆناڵد کومان کە پێکهاتوون لە مێمفیس دیپای و سێرجیۆ ئەگوێرۆ و ئیریک گارسیا و ئیمێرسۆن ڕۆیاڵ.

چوارینەی ناوبراو لەسەر خواستی کومان پەیوەندییان بە ئازولگراناوە کردووە، بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی یاریزانە بیانییەکانەوە تاوەکو ئێستا لە پێکهاتەی یانە ناونوس نەکراون، جگە لەوەش نەتوانراوە بۆندی مێسی ئاشکرابکرێت تاوەکو کۆتاییهاتنی کەیسی لادان لە ڕیساکانی یاری خوێن.

بەپێی سەرچاوەکە، لەم نێوەندەدا خوان لاپۆرتا و هاوکارانی داوای دوو یاریزانی دیکەیان کردووە، پێکهاتوون لە ڕیناتۆ سانچێز (پۆرتوگال)، کریستیان ڕۆمێرۆ (ئەرجەنتین)، بەڵام کومان هەردوو بۆندەکەی ڕەتکردووەتەوە، ئامادەنەبووە لە پێکهاتەکانیدا تێهەڵکیشیان بکات، تەنانەت مافی ڤیتۆی وەک ڕاهێنەرێک بەکارهێنانەوە و دووپاتیکردووەتەوە، لە پێکهاتەی ئێستای یانەکە ڕازییە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید پلانی چییە؟ یەک یورۆ بەکارنەخراوە ..

بابەتی دواتر

چێڵسی لە هالاندەوە ئاڕاستەی بۆ لوکاکۆ گۆڕیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share