لە سلێمانی بەهۆی سوتانی ماڵێکەوە کەسێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاشکراکرد، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێک سوتاوە کە دوو هاوسەری بەتەمەنی تێدا ژیاوە و بەهۆیەوە پیاوەکە گیانیلەدەستداوە.

لەلێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاوات عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی باسیلەوەکرد، ڕووداوەکە لەبەشێکی ماڵەکەدا بووە و هۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووە کەبووەتەهۆی ئاگرکەوتنەوە و سوتانی ماڵەکە.

بەپێی لێدوانی وتەبێژی بەرگریی شارستانی، لەو ڕووداوەدا خاوەنی ماڵەکە کە پیاوێکی تەمەن 80 ساڵ بووە بەناوی عەلی مەعروف بەکاریگەریی دوکەڵ و غازی ئاگرەکە خنکاوە و گیانیلەدەستداوە، خێزانەکەشی بەهۆی کاریگەریی زۆری دوکەڵ و غاز لەسەری گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

ئاوات عەلی وتیشی، زیانە مادییەکانی ئەو ڕووداوە بە پێنج ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: رۆژانی هەینی و پشووەکان هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، تاوەکو مانگی تشرینی دووەم، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە چەند شوێنێک قەدەغەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share