سبەی لە هەرێم بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی خۆی بۆ ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردووەوە، “سبەی باران دەبارێت”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوبات، “ئەمڕۆ ئاسمانی زۆربەی شارەكانی هەرێم نیمچە هەور دەبن و لای ئێوارەش دەگۆڕێن بۆ هەوری تەواو و ئەگەری نمە باران هەیە”.

سەبارەت بە ڕەوشی كەشوهەوای سبەی هەینی، كەشناسیی هەرێم پێشبینیكردووە، “سبەی ئاسمانی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و كەركوك و دهۆك دەگۆڕێن بۆ هەوری تەواو و بارانیش دەبارێت”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان ئەگەری بارینی بەفر و هەورەتریشقە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە..كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان مانگرتنیان ڕاگەیاند

كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان، وەك ناڕەزایەتییەك بۆ بەردەوام دواخستنی دادگاییكردنی ڕۆڵەكانیان، لەبەردەم دادگای هەولێر مانگرتنیان ڕاگەیاند، چەند پەرلەمانتارێكیش یاوەرییان…
Total
0
Share