سكرتێری گشتیی سۆسیالیست ئینتەرناشیۆناڵ: ھیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرەی یەكێتی دەخوازم

سكرتێری گشتیی سۆسیالیست ئینتەرناشیۆناڵ پشتیوانی خۆی بۆ كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رادەگەیەنێت و پشتگیری لە خواستەكانی یەكێتی دەكات بۆ كۆمەڵگەیەكی گشتگیرتر، دیموكراسیتر و یەكسانتر.

بێندێكتا لاسی سكرتێری گشتیی سۆسیالیست ئینتەرناشیۆناڵ بەبۆنەی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆك و سەركردایەتی و ئەندامی ئەو حزبە دەكات و لە پەیامەكەیدا هاتووە، بەبۆنەی كۆنگرەی پێنجەمتان سڵاوێكی گەرم و دڵسۆزانەتان ئاراستە دەكەم، بەناوی سۆسیالیست ئینتەرناشیۆناڵەوە، شانازی و ئیمتیازێكی گەورەیە كە پەیامی هاودەنگی و پشتیوانیمانتان پێبگەیەنین لەكاتێكدا ئێوە كۆدەبنەوە بۆ وردبوونەوە لە كارەكانتان وەك حزب، پێمناخۆشە سەرەڕای هەوڵدانم بەڵام ناتوانم لەم كۆنگرەیەدا خۆم ئامادەبم”.
دەشڵێت، “ئێمە وەك ئەندامانی سۆسیالیست ئینتەرناشیۆناڵ، هاودەنگیین لەگەڵتاندا، پشتگیری لە خواستەكانتان دەكەین بۆ كۆمەڵگەیەكی گشتگیرتر و دیموكراسیتر و یەكسانتر، ئێمە پێمانووایە لە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوكاری و پابەندبوون بە بەها هاوبەشەكان، دەتوانین هەموومان بەشداریبكەین لە داهاتوویەكی باشتر بۆ هەمووان”.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لەم كۆنگرەیەدا و چاوەڕێی ئەوەم كە بتوانم لە زووترین كاتدا سەردانتان بكەم لە عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: دابەشكردنی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێم دروستناکات

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “دابەشكردنی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە بە هیچ…
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: گرنگە کەشی زیاتری ئازادی و مافی دەستگەیشتن بە زانیاری بۆ رۆژنامەنووسان فەراهەمبکرێت

پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت، رایگەیاند، “گرنگە کەشی زیاتری ئازادی و مافی دەستگەیشتن بە زانیاری بۆ رۆژنامەنووسان فەراهەمبکرێت”. نوخشە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارەکانی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی هەموارکردەوە

وەزارەتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بەپێی دوایین نوسراو هەمواری ڕێنماییەکانی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی هەموارکردەوە و بەپێی…
Total
0
Share