ئه‌ندامێكى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کەسانی نوێ بۆ پۆستەکانی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کاندیددەکرێن.
عەبدولوەھاب بیلاوی، ئەندام لە ھاوپەیمانیی عەزم به میدیا عێراقییه‌كانى وتووه، “ھاوپەیمانیی عەزم ھەریەک لە مەحمود مەشھەدانی، سابت عەباسی و خالید عوبێدی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کاندیدکردووە و لەو باره‌یه‌شه‌وه لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ چێوەی ھەماھەنگیدا ھەیە”.
لای خۆیەوە حسێن عامری ئه‌ندام له چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئاشكرایكردووه، سێ کەس بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتوو پێشنیازکراون کە ئەوانیش حه‌یده‌ر عه‌بادى، ئەسعەد عیدانی و عەلی شوکری-ن.
پێشتریش فازڵ فەتلاوی، سەركردە لە هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاندبوو، خاڵی ناكۆكی نێوان موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر و لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی دەربارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، شێوازی حكومەتەكەیە، سەدر دەیەوێت حكومەتی زۆرینە بێت و چێوە دەخوازێت حكومەتی تەوافوقی بێت.
بەپێی وتەی فەتلاوی ئەم جیاوازییە قابیلی چارەسەر و ڕێككەوتنە لەڕێی گفتوگۆ و وتووێژی بەردەوامی نێوان هەردوولا.