خوێندنی باڵا کرێی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرای بڵاوکردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق کرێی خوێندنی بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا راگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق رایگەیاند، وەزارەت کرێی خوێندنی بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا دیاریکردووە کە بۆ ساڵی خوێندنی (2023 – 2024) وەرگیراون.

بەپێی وەزارەتەکە، بڕی پارەی خوێندنی بەشە مرۆڤایەتییەکان بە دوو ملیۆن و 250 هەزار دینار بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و سێ ملیۆن بۆ ماستەر و سێ ملیۆن و 750 هەزار دینار بۆ خوێندنی دکتۆرا دانرا.

هەروەها، “کرێی بەشە زانستییەکان بە سێ ملیۆن بۆ بڕوانامەی دبلۆمی باڵا، سێ ملیۆن و 750 هەزار دینار بۆ ماستەر، چوار ملیۆن و 500 هەزار دینار بۆ خوێندنی دکتۆرا”.

بابەتی پێشتر

ژمارەی توووشبووان بە تای خوێنبەربوون لە عێراق بۆ 501 کەس بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەغداد پزیشکێک کوژرا

ئەمڕۆ پزیشکێکی منداڵان لە شاری بەغداد لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا. وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دکتۆر…
Total
0
Share