کەی دەنگ لەسەر کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەدرێت؟

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکاری بۆ دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەت تەواوکراوە.

سەفوان جەرجەری، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەت تەواوکراون و ئەمڕۆ دەست دەکرێت بە ئاراستەکردنی بانگهێشتنامە بۆ سەرجەم سەرکردە سیاسییەکان و نێردە دیپلۆماسییەکان بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنەکەدا.

وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممە وەک وادەی کۆبوونەوەکە دیاریبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، کارنامەی وەزاریی حکومەتەکەی ڕادەستی هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، ئێستا کارنامەکە بەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەراندا دابەشکراوە بۆ ئەوەی لێی بکۆڵنەوە، بڕیاریشە لە کاتێکی نزیکدا ناوی کاندیدانی کابینە وەزارییەکە ڕەوانەی ئەنجومەنەکە بکرێت تاوەکو لە دانیشتنە چاوەڕوانکراوەکەدا متمانەیان پێ ببەخشرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: بەهۆی راگرتنی نەوتی هەرێمەوە عێراق هەموو رۆژێك 31 ملیۆن دۆلار قازانج دەكات

عەلی حەمەساڵح رایدەگەیەنێت، راگرتنی نەوتی هەرێم لەجیاتی زیان سوود بە ئابوریی عێراق دەگەیەنێت. عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی…
Total
0
Share