نامۆترین ژمارەكانی گینس لە 2021دا
بەهێزترین قرقێنە، گەورەترین دەم و باڵابەرزترین تازەلاو تۆماركراون

دەیان ژمارەی پێوانەیی بەمدواییە لەنێو كتێبی گینس-ی جیهانی لەماوەی ساڵی ‏‏2021دا تۆماركراون، وەك هەمیشە هەندێكیان نامۆ و ناباو و هەندێكی دیكەشیان ‏مایەی سەرسامین‎.‎

كتێبەكە وەك بیرۆكە لە سەرەتای پەنجاكانی سەدەی ڕابردوو دەستیپێكرد، ئەوكاتەی ‏سێر هیو بیفر (1890-1967) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كارگەی كهولی (گینس) ‏ئامادەی ئاهەنگێكی هەڵدانی ڕم و ڕاوكردن بوو لە ناوچەی ویكسفۆرد‎.‎

لەمیانەی ئاهەنگەكەدا مشتومڕێكی زۆر لەنێوان سێر هیو و میوانەكانی دەربارەی ‏خێراترین باڵندە لە كیشوەری ئەوروپا هاتەئاراوە، بەڵام هیچ لایەكیان نەیانتوانی ‏یەكلایی بكەنەوە لە كتێبێك كە بتوانن وەك سەرچاوەی وەڵامدانەوەكە بەكاریبهێنن، ‏بۆیە لە ساڵی 1954 سێر هیو بیرۆكەی تۆمارەكەی لا گەڵاڵە بوو‎.‎

سێر هیو، داوای لەهەردوو برای دووانە، نۆریس ماكوایتەر (1925-2004) و ‏ڕۆس ماكوایتەر (1925-1975)ی توێژەر و گرنگیدەر بە كۆكردنەوەی ‏ڕاستییەكان كرد، كتێبێك بنووسنەوە و تیایدا سەرجەم زانیاری و ژمارەكان ‏لەخۆبگرێت‎.‎

بۆیە لە 30ی تشرینی دووەمی 1954 كۆمپانیای (گینس سوپەرلتیڤز) پێكهێنرا و ‏پاش گەڕانێكی سەرەتایی، كار لەسەر نووسینی كتێبەكە كرا، كە نزیكەی 13 هەفتە ‏و نیوی خایاند (90 كاتژمێر كاركردن لەماوەی هەفتەیەكدا) لەنێویشیاندا پشووی ‏هەفتانە و نیشتمانی‎.‎

بە درێژایی 60 ساڵ، تۆماری گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان پێگەیەكی گرنگی  ‏هەبووە و هەیە لای ئەو كەسانەی گرنگی بە زانیاری و ژمارەكان دەدەن، كتێبەكە ‏بەردەوام بوو تا بووە یەكێك لە پڕفرۆشترین كتێبەكانی جیهان‎.‎

بەشێك لە تۆمارە نامۆ و نائاساییەكانی 2021:‏

لە سعودیە وەرزی ڕیاز بۆ ساڵی 2021 دوو ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد لەڕێی ‏یاریگایەكی خلیسكانی گەورە لە (بۆلیڤار ڕیاز سیتی). ‏

درێژیی خلیسكانەكە دەگاتە 22.136 مەتر، هەروەك خلیسكێنەكە ژمارەیەكی ‏پێوانەیی دیكەی تۆماركرد بەهۆی بوونی زۆرترین ڕێڕەو، بە بوونی 24 ڕێڕەو‎.‎

فلاوەرد، (لێكدراوی وشەی گوڵ بە ئینگلیزی و عەرەبی)، پێگەی یەكەمی بواری ‏گەیاندنی گوڵ و دیاری بەشێوەی ئۆنلاین لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و میرنشینی ‏یەكگرتوو (ئیمارات)، لەمیانەی ئاهەنگگێران بە پەنجاهەمین ساڵیادی نیشتمانیی ‏دەوڵەتی ئیمارات، دوو ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد، ئەویش گەورەترین وشەی ‏دروستكراو لە گوڵ بە بەكارهێنانی 11129 گوڵ، هەروەها گەورەترین تێكەڵەی ‏گوڵ بە 5362 گوڵ، بەرزیی پارچە هونەرییەكە پاش دروستكردنی گەیشتە 3.6 ‏مەتر‎.‎

‎‎ڕووناككردنەوەی درێژترین درەختی كریسمس بۆ ساڵی 2021 لە جیهاندا ڕۆژی ‏‏26ی تشرینی دووەم لە ناوەڕاستی شاری ئینید لە ویلایەتی ئۆكلاهۆمای ئەمریكی ‏چووە ژمارە پێوانەییەكانەوە، كە بەرزیی درەختەكە دەگاتە نزیكەی 77 پێ.‏‎ ‎

The house with the big Christmas tree in front'

نیڤیل شارب لە ئوستراڵیا ژمارەیەكی پێوانەیی لە بەهێزترین دەنگی قرقێنە لەسەر ‏ئاستی جیهان بەدەسهێنا و بە 112.4 دیسیبڵ تۆماركرا، بەمەش ژمارەیەكی ‏پێوانەیی پێشتری شكاند، كە بە 109.9 دیسیبڵ تۆماركرابوو‎.‎

‎- ‎تۆماركردنی گەورەترین تۆوی باینجان لە جیهاندا بە كێشی 3.12 كیلۆگرام، كە ‏لەلایەن پیتەر گلازبرۆك لە نۆتنگهامشیر، لە شانشینی یەكگرتوو (بەریتانیا) چێنرا‎.‎

‎‎تۆماركردنی پاقلەیەكی درێژ بە كێشی 1.6 گرام، وەك پڕكێشترین پاقلە لە جیهاندا ‏تۆماركرا‎.‎

‎‎میسر گەورەترین وێستگەی چارەسەری ئاوەڕۆی لە جیهاندا تۆماركرد، كە لە ‏‏27ی ئەیلول لە ناوچەی دەریاری بقر لە پارێزگای بورسەعید كرایەوە، كە توانای ‏چارەسەرییەكەی دەگاتە 5 ملیۆن مەتر چوارگۆشە و تیچووەكەی 20 ملیار جونەی ‏میسری بوو‎.‎

ـ پیاوێك بەناوی ئەریك لە نیویۆركی ئەمریكا 2 لیتر سۆدای لە تەنها 18.45 ‏چركەدا خواردەوە، توانی هەموو شتێك بەیەكجار قوت بدات‎.‎

ـ سامنتا ڕامسدیل (31 ساڵ)ی ئەمریكی بووە خاوەن گەورەترین دەم لە جیهاندا، كە ‏فراوانییەكەی دەگاتە 6.52 سم، ئەمەش ناو و ناوبانگێكی زۆری لە تیك تۆك-دا ‏پێبەخشی و بەهۆیەوە ژمارەی فانەكانی گەیشتە زیاتر لە 1.7 ملیۆن كەس و ‏بەهۆیەوە زیاتر لە 11 هەزار پاوەند بۆ هەر ڤیدیۆیەك بەدەستدەهێنێت‎.‎

‎‎ـ هەردوو هاوسەر كلۆوی، بە درێژیی 5 پێ و 4 بوسە و جیمس لۆستد-ی ‏هاوسەری بە درێژی 3 پێ و 7 بوسە، ژمارەیەكی پێوانەییان تۆماركرد وەك ‏گەورەترین جیاوازیی باڵا لەنێوان دوو هاوسەردا، بەهۆی جیاوازیی باڵایان كە ‏دەگاتە 1 پێ و 10 بوسە‎.‎

ـلە نامۆترین ژمارە پێوانەییەكان، كە تۆمارە جیهانییەكە لە ساڵی 2021دا ‏تۆماریكرد، ئەوەبوو كە زوی ئیلیس لە ئوسترالیا ئەنجامیدا دوای ئەوەی توانی 32 ‏جار پانكەی كارەبایی بە زمانی بوەستێنێت‎.‎

هاوڵاتیی چینی،‎ ‎جیان خی، توانی ژمارەی پێوانەیی لە درێژترین برژانگ لە ‏جیهاندا تۆماربكات كە برژانگی دەگاتە 20.5 سم، بەمەش پارێزگاری لە ‏دەستكەوتەكەی پێشووی خۆی لە ساڵی 2016 كرد، كە ئەوكات درێژیی برژانگی ‏‏12.4 سم بوو‎.‎

‎‎جوتیارانی وڵاتی كۆڵۆمبیا ژمارەیەكی پێوانەییان تۆماركرد پاش چاندنی ‏گەورەترین مانگۆ لە جیهاندا لە گوایاتا بە كێشی 4.25 كیلۆگرام‎.‎

‎‎یودیمیر سوبات (56 ساڵ) لە كرواتیا ژمارەی پێوانەیی ساڵی 2021ی تۆماركرد ‏دوای ئەوەی توانی هەناسەدانی لەژێر ئاودا بۆ ماوەی 24 خولەك و 37 چركە ‏ڕابگرێت‎.‎

بابەتی پێشتر

ئەو زانیارییە سەیرانەی کە ڕەنگە تا ئێستا لەسەر بورجی ئیفڵ و دیواری چین و چەند شوێنێکی نەتزانیبێت

بابەتی دواتر

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەش ڕێگای ناو شاری هەولێر دادەخرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share