بەهۆی سەرماوە 61 کەس لە ئەمریکا گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و بەستەڵەکەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە لایەنی کەم 61 کەس گیانیان لەدەستدا.

تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە ویلایەتی میسیسپی دوو کەس گیانیان گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات لە ویلایەتی ئۆریگۆن سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە شەپۆلێکی سەختی سەرما ئەمریکای گرتووەتەوە، بەهۆیەوە هێڵەکانی کارەبا لە چەندین ناوچە بڕاون.

زۆرینەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ و کەوتن و بەرکەوتنی کارەباوە روویانداوە.

چاوەڕێ دەکرێت تا پشووی کۆتایی هەفتە شەپۆلی سەرما لە ئەمریکا بەردەوام بێت و دواتر دۆخەکە بەرەو ئاساییبوونەوە بچێت.

بابەتی پێشتر

عادل ئیمام بەیەکجاری وازی لە کاری هونەری هێنا

بابەتی دواتر

بارانبارین و دابەزینی پلەی گەرمی لە سبەینێوە دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەستیلەكاركێشایەوە

بەهۆی پۆستێكی ئەلیكترۆنییەوە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكرد. سویلا برایڤمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكردوە دوای ئەوەی…
Total
0
Share