چاڤی نۆ یاریزانی لەبەردەستە بۆ یارییەكەی مایۆركا

سێ یاریزانی تر لە یانەی بەرشلۆنە توشی كۆرۆنا بوون و ژمارەی یاریزانە توشبووەكان بوون بە 10 یاریزان.

یانەی بەرشلۆنە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، هەرسێ یاریزان كۆتینیۆ و عەبدولسەمەد و دێست توشی كۆرۆنا بوون.

بەوەش یاریزانە توشبووەكان بە كۆڤید 19 بوو بە 10 یاریزان.

ئەو 10 یاریزانە ئەمانەن (دێست ، كۆتینیۆ ، عەبدول سەمەد ، ئالبا ، لینگلیت ، ئالڤێس ، بالدی، ئۆمتیتی ، دێمبلی، گاڤی)

هەریەك لە یاریزانان پێدری و فاتی و دیپای و برایسوایتیش پێكانیان هەیە.

بۆسكێتسیش بەهۆی كەڵەكە بونی كارتە زەردەكانییەوە ناتوانێت بەشداری یارییەكەی مایۆركا بكات.

بەوەش چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە تەنها ئەم یاریزانانەی لەبەردەستە كە دوانیان گۆڵپارێزە (شتیگن ، نیتۆ ، پیكێ ، گارسیا ، ئاراوخۆ ، دی یۆنگ ، ریكی پۆیچ، لۆك دی یۆنگ)

یاریی داهاتووی بەرشلۆنە بەرامبەر مایۆركایە و یەكشەممە كاتژمێر 11ی شەو دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا لە یارییەکی ماراسۆنیدا کرواتیای تێپەڕاند و گەیشتە چارەکی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، دووشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بردنەوەی بەرامبەر کرواتیا تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا،…
Total
0
Share