هامیڵتۆن پەیامێک ئاراستەی ڕکابەرانی مێرسیدس دەکات

لیویس هامیڵتۆن، شۆفێری بەریتانی تیمی مێرسیدس بەڵێنی ئەوە دەدات لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی جیهاندا بەهێزەوە بگەڕێتەوە.

هامیڵتۆن لە پشووەکانی نیوەی وەرزدا سەردانی نامیبیا، ڕواندا، کینیا، تەنزانیای کردووە، کە زێدی باوباپیرانیەتی لەو کاتەوە کە لە دوورگەکانی کاریبییەوە بۆ ئەفریقیا کۆچیان کردووە.

شۆفێرە ناودارەکەی بەریتانیا و تیمی مێرسیدس، دەڵێت، “کەشی ئەفریقا گۆڕیمی بۆ کەسێکی جیاواز، دوای گەشتەکانم دەتوانم دڵنیاتام بکەمەوە کە لە قۆناغی دووەمەوە بە باشترین ئاستەوە دەگەڕێمەوە، پشوودان و ئارامی ئەفریقا وای لێکردووم بە گوڕوتینێکی زۆرەوە بگەڕێمەوە سەر کێبڕکێکانی فۆرمولا 1.”

هامیڵتۆن لە (13) پێشبڕکێی قۆناغی یەکەمی وەرزی 2022 هیچ سەرکەوتنێکی بەدەستنەهێنا، لە قۆناغی دووەمدا نۆ پێشبڕکێی لەبەردەمدایە تاوەکو لە پلەکانی سەرەتا نزیک ببێتەوە، بە تایبەت کە لە ئێستادا بە 146 خاڵەوە کەوتووەتە پلەی شەشەمەوە.

بابەتی پێشتر

نزیکەی نیو سەدەیە برسێتیی لەوشێوەیە نەبووە.. 22 ملیۆن ئەفریقی مەترسییان لەسەرە

بابەتی دواتر

ئامێرێكی نوێ وزەی كارەبا لە شەپۆلەكانی دەریا بەرهەمدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share