مارسێلۆ و مێندی.. زێدان پلانەکەی خواندی ڕامۆس دووبارە دەکاتەوە؟

زێدان بە پلانێکی نوێ مارسێلۆی بەرانبەر خیتافی بەکارخست، ئەو پلانەش پێشتر خواندی ڕامۆس جێبەجێیکردووە

بەهۆی زۆری پێکانەکانەوە، زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بە پلانی سێ بەرگریکارەوە ڕوبەڕوی یانەی خیتافی بووەوە، لە یەک کاتدا بەشداری بە مارسێلۆ و مێندی کرد، کە ئەوەش دووبارەبوونەوەی پلانەکانی خواندی ڕامۆسی ڕاهێنەری پێشووی یانەکەیە.

زێدان بە پلانی (3-5-2) ڕوبەڕوی خیتافی بووەتەوە و مارسێلۆی لە پێگەی ناوەندی بەرگری چەپ و فێرلاند مێندی لە پێگەی بەرگری باڵی چەپ بەکارخستووە، یاریزانەکەی سیلیساو باشترین ئاستی پێشکەشکرد بە ئاڕاستەکردنی 74 گواستنەوە کە 63ی دروست بووە و 40ی لەناو ناوچەی ڕکابەردا ئەنجامداوە، لەوەش گرنگتر، توانیویەتی گۆڵێک بۆ مێندی هاوکاری بڕەخسێنێت.

لە خولەکی 86 بەهۆی پێکانەوە مارسێلۆ یاریگای بەجێهێشت و لەم وەرزەدا بەهۆی دابەزینی ئاستی جەستەییەوە نەیتوانیوە بەشداری بەردەوام بکات، تەنها 752 خولەک یاریکردووە بەرانبەر 2027 خولەک بۆ مێندی.

مارسێلۆ و مێندی بەیەکەوە لە پێکهاتەیەکدا ڕوبەڕوی خیتافی بوونەوە

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لەم بارەیەوە نوسیویەتی، لە وەرزی 2008/2009 ڕاهێنەری ئیسپانی، خواندی ڕامۆس بە هەمان پلان بەشداری بە مارسێلۆ لە ناوەندی بەرگری و گابریال هاینزە لە باڵی بەرگری چەپدا کردووە.

مارسێلۆ پێشتر لەگەڵ گابریال هاینزە بەم شێوازە یاریکردووە

لەو ماوەیەدا شاهانەییەکان 17 بردنەوە و یەکسانبوونێکیان تۆمارکردووە، کە ئەوەش یەکێکە لە باشترین ئەنجامەکان، بەڵام کۆتایی ئەم پلانە بێزارکەربووە، لە یاریگای خۆیاندا ڕێکەوتی 20ی کانونی یەکەمی 2008 تاوەکو 26ی نیسان سەرکەوتووبوون و لە کۆتا یارییدا بەرانبەر بەرشلۆنە (6-2) دۆڕاندنیان تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

كاكەییەكان لە ترسی داعش گوندەكانیان جێدەهێڵن

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی پەرلەمان چۆن مامەڵەی كرد لەگەڵ "زەبەلاحترین بودجە لە مێژووی عێراقدا"؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share