ئینته‌رمیلان ده‌ستبه‌رداری مایسترۆ دانیمارکیه‌که‌ ده‌بێت

کریستیان ئیریکسن داوای ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ ئینته‌رمیلان کردووه‌

به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشیی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی، جوسێپی مارۆتا یه‌کێک له‌ باشترین یاریزانانی یانه‌که‌ ده‌خاته‌ لیستی فرۆشراوانه‌وه‌.

له‌ کانونی دووه‌می ساڵی 2020 کریستیان ئیریکسنی ناوه‌ندکاری دانیمارکی له‌ یانه‌ی تۆتنهام سپێرزه‌وه‌ ڕوویکرده‌ ئینته‌رمیلان، له‌و کاته‌وه‌ تاوه‌کو ئێستا له‌ 33 ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌دا ته‌نها چوار گۆڵی تۆمارکردووه‌ و هه‌رگیز نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و ئاسته‌ ناوازه‌یه‌ پێشکه‌شبکات، که‌ پێشتر له‌ یانه‌ ئینگلیزییه‌که‌ نیشانیداوه‌.

مارۆتا له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ تۆڕی (DAZN)ی ڕاگه‌یاندووه‌، ” ناتوانین پارێزگاری له‌ یاریزانێک بکه‌ین که‌ خودی خۆی داوای ڕۆیشتنی کردبێت، له‌ ماوه‌ی داهاتوودا لێکدانه‌وه‌ی ته‌واو بۆ داواکارییه‌که‌ی ده‌که‌ین”.

پیپی مارۆتا، به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشیی یانه‌ی ئینته‌رمیلان

هه‌روه‌ها له‌ وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نوساندا ده‌ڵێت،” کریستیان ئیریکسن له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌کاندا بوونی هه‌یه‌ و ده‌که‌وێته‌ لیستی فرۆشراوانی یانه‌ی ئینته‌رمیلانه‌وه‌، تاوه‌کو ئێستا هیچ بۆندێکمان له‌ یانه‌ خوازیاره‌کانیه‌وه‌ پێنه‌گه‌یه‌شتووه‌”.

مایسترۆ دانیمارکییه‌که‌ له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانی 2020 به‌بڕی 16.9 ملیۆن یورۆ په‌یوه‌ندی به‌ ئینته‌رمیلانه‌وه‌ کرد، تاکه‌ یانه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا خواستی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی نیشانداوه‌‌ مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزییه‌.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. لە گەرمیان پڵنگێک پەلاماری شوانێکیدا و برینداریکرد

بابەتی دواتر

وەزیری داهاتووی دەرەوەی ئەمریکا ئاشنای دۆزی کوردە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share