پەیامێک بۆ ئۆسیمین: نەچیتە پاریس سان جێرمان

ئەفسانەی کۆتدیڤوار و یانەی چێڵسی، دیدیێ درۆگبا ئامۆژگاریی ڤیکتۆر ئۆسیمینی نایجیری دەکات کە بیر لە یاریکردن بۆ پاریس سان جێرمان نەکاتەوە.

درۆگبا بە “کەناڵ پلەس” و “فووت مێرکاتۆ”ی ڕاگەیاندووە، “گرنگیپێدانی ئۆسیمین لەلایەن یانەی پاریس سان جێرمانەوە دەریدەخات ئەو یاریزانە چ بەهرەیەکی هەیە، لەگەڵ ناپۆلی هەموو شتێکی کردووە.”

هەروەها دەڵێت، “بەڕای من پاریس سان جێرمان یانەیەکی گونجاو نییە بۆ ئۆسیمین، ئەو یانەیە نییە کە پێویستییەتی بۆ بەرەوپێشبردنی توانا و بەهرەکانی، باشترە بیر لە ڕێگەیەکی دیکە بکاتەوە.”

ئۆسیمین لە مێرکاتۆی هاوینەی 2023 گرێبەستی لەلایەن چەندین یانەی گەورەوە پێدەگات، لە نموونەی یانەکانی پاریس سان جێرمان، بایرن میونشن، ڕیاڵ مەدرید، چێڵسی، مانچستەر یونایتد.

بەڕای تۆ ڕوو لە کامیان دەکات؟

بابەتی پێشتر

درۆگبا: ئەمە ئەو چێڵسی-یە نییە کە دەیناسم

بابەتی دواتر

وەزیری داد لەبارەی زیندانییانەوە بڕیارێكی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share