سلێمانى.. له‌ سبه‌ینێوه‌ غازفرۆشه‌كان به‌ كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن ‏

قائیمقامی سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گرفتى كه‌میی غاز له‌ شاره‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌ و له‌ ‏سبه‌ینێوه‌ غازفرۆشه‌كان به‌ كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن. ‏

چەند ڕۆژێكە لە سلێمانی گرفتی كەمیی غاز دروستبووە، ئاسان دەست هاوڵاتییان ‏ناكەوێت، بەڵام ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ‏‏”گرفتی کەمیی غاز لە سلێمانی کۆنترۆڵکرا”. ‏

قائیمقام دڵنیایی دا، “لە سبەینێوە دەبێت ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت بە فرۆشتنی غازی ماڵان ‏بەشێوەیەکی ئاسایی بە کۆڵانەکاندا بگەڕێن و خواستی هاوڵاتیان دابینبکەن”.‏

ئاوات محه‌مه‌د نەیشاردەوە، كە گرفتی كەمیی غاز تەنها چەند ڕۆژێكی خایاندووە و ‏بەهۆی پڕنەكردنەوەی پێداویستیی سلێمانی بووە، بەڵام وتیشی، سەرەڕای ئەوە ‏نەیانهێشتووە نرخی غاز بەرزببێتەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share