كۆنتی ڕەخنەی لە خشتەی یارییەكانی خولی ئینگلتەرا هەیە

ئەنتۆنیۆ كۆنتی، ڕاهێنەری تۆتنهام، دڵتەنگە بەوەی نەیانتوانیوە بردنەوە بەرامبەر ‏ساوسامپتۆن بەدەستبهێنن، سەرەڕای ئەوەی تیپی بەرامبەر بە 10 یاریزانەوە ‏یارییكردووە.‏

كۆنتی ڕەخنەی هەیە لە خشتەی یارییەكانی خولی ئینگلتەرا و پێیوایە ئەنجامدانی دوو ‏یاریی لە 44 كاتژمێردا بۆ یاریزانەكانی تۆپی پێ گونجاو نییە.‏

كۆنتی دەڵێت، “یاریزانەكان پێویستیان بە پشوو، چارەسەربوون و ئاساییبوونەوەی دۆخی ‏جەستەیان هەیە و لەو ماوە كەمەدا ئەوە ڕوونادات”.‏

ڕاهێنەری تۆتنهام دەڵێت، “تیپەكەم هیلاكە و كۆمەڵێك یاریی زۆریان لە ماوەیەكی كەمدا ‏بۆ داناوین”.‏

ئەم قسانەی كۆنتی دوای ئەوە دێت، تۆتنهام بە گۆڵێك لەگەڵ ساوسامپتۆن یەكسانبوو.‏

بابەتی پێشتر

پێشبینی دەکرێت ئاستی هەڵاوسان لەتورکیا بگاتە سەروو 30%‏

بابەتی دواتر

كلۆپ: بە یەك شووت دۆڕاین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی پێکانی نییە

پێش یارییەکەى فیلادلفیا مێسی توشی پێکانێکی بچوک هاتووە لە ڕاهێنانەکاندا بەڵام ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ یاریکردن و وتویەتی…
Total
0
Share