شکستەکەی یونایتد لەسەری برونۆ-دا شکایەوە

دوای دۆڕاندنی مانچستەر یونایتد بەرامبەر لیڤەرپوڵ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا لێکۆڵینەوە لە هەڵسوکەوتە ناوەرزشییەکانی برونۆ فێرناندێزی پۆرتوگالی دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی “دەیلی مەیڵ”، هەڵسوکەتی برونۆ فێرناندێز لە ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوڵ بەرپرسیارانە نەبووە و جگە لە خۆنواندن و نمایشکردنی ناڕاست، لە خولەکی (80)دا پاڵی بە یەکێک لە داوەرانی لاتەنیشتی یاریگا-وە ناوە “لاینمان”.

لەو بارەیەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا و ڕایەڵەی یانە ئینگلیزییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە هەڵسوکەوتی یاریزانە پۆرتوگالییەکە کردووەتەوە، ڕەنگە لە داهاتوودا سزای بەسەردا بسەپێنن.

نەک هەر ئەوە، بە هەمانشێوە یاریزانانی یونایتد هەڵسوکەوتی یاریزانەکەیان بەدڵ نەبووە، پێیانوابووە لە ئاستی بەرپرسیارێتی و “ئارم باند”ی کاپتنی یانەکەیاندا نییە، بۆیە ئێریک تین هاگ بیر لەوە دەکاتەوە یەکێک لە ڤاران، یان کاسیمێرۆ بکاتە کاپتنی پێکهاتەکەی.

بابەتی پێشتر

پەیامێک لە نێیمار و گومانێک لە خوشکەکەیەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانی عێراق: فەرمانبەری حكومی رۆژانە تەنها 10 خوولەك كاردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share