گۆڵپارێزی بەرازیل لە 24 کاتژمێردا تامی بردنەوە و دۆڕاندنی کرد

Brazil’s forward Neymar (L) and Brazil’s goalkeeper Weverton Pereira da Silva celebrates scoring the winning goal during the penalty shoot-out of the Rio 2016 Olympic Games men’s football gold medal match between Brazil and Germany at the Maracana stadium in Rio de Janeiro on August 20, 2016. Brazil won the match. / AFP PHOTO / Juan Mabromata

گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەرازیل، وێڤەرتۆن دا سیلڤا لە دوای گەڕانەوەی لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان ڕاستەوخۆ لە ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی 16ی خولی بەرازیل بەشداری پێکرا.

بەهۆی پێکانی ئالیسۆن بیکەری گۆڵپارێزی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزییەوە، تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل لە ڕوبەروبوونەوەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەمریکای لاتین بۆ مۆندیالی 2022 بانگهێشتی وێڤەرتۆن پێرێرا دا سیلڤای گۆڵپارێزی یانەی پاڵمێراسی کرد.

وێڤەرتۆن بەرانبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا و پیرو بەشێوەی سەرەکی بەشداری پێکرا، ڕاستەوخۆ لە دوای گەڕانەوەی لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان و لە کاتی گونجاودا لۆکسمبۆرگۆی ڕاهێنەری یانەی پاڵمێراس لە پارکی ئانتارتیکا، بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی کۆریتیبا لە خولی بەرازیل بەشداری بە گۆڵپارێزە 32 ساڵەکە کرد.

بەشداریکردنی وێڤەرتۆن لەپێکهاتەی بەرازیل بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر پیرۆ بەدواهات، بەڵام ڕێگری لە دۆڕاندنی یانەی پاڵپمێراس نەکرد، ئەوەی سەیربوو گۆڵپارێزەکە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا لە دوو یاریی گرنگدا بەشداری پێکرا.

وێڤەرتۆن تەمەنی 32 ساڵە و وەک شوێنگرەوەی ئالیسۆن بیکەر و ئیدێرسۆن لە هەڵبژاردەی سیلیساو مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، لە ژیانی وەرزشییدا بۆ یانەکانی کۆرنتیانز و بوتافوگۆ و پۆرتوگوێسا و ئەتلەتیکۆ پارانێنسی و پاڵمێراس یاریکردووە.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەڕایەوە بۆ تۆرینۆ

بابەتی دواتر

کۆرتوا: مێسی و کریستیانۆ جیاوازن و لە یەک یارییدا ڕقم لە ڕامۆس بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share